تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەمارۆی شارەوانی ئاکدەنیزی دا و چەند کەسێکی دەستگیرکرد و وتی”قەیوم لە شآرەوانییەکە دادەنێین”.
بەپێی میدیای نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان”پەکەکە”، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایەسەر ماڵی هاوسەرۆکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی ئاکدەنیزی سەربە مێرسین و دەستبەسەری کردن و پاشان گەمارۆی شارەوانییەکەشیدا.
بەپێی سەرچاوەکان، هەریەک لە هۆشیار ساریلدز و نووریە ئارسلان، هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز لە پشکی دەم پارتی، هەروەها هەریەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکە، ئۆزگور چاگلار، حیکمەت باقرخان و نەسلیهان ئۆروچ، دەستبەسەر کراون بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرابکرێت.
لە بارەی هەڵکوتان و گەمارۆکەی پۆلیسەوە، عەلی بۆزان، پەرلەمانتاری دەم پارتی، کە نەیانهێشت بچێتە ناو شارەوانییەکەوە ڕایگەیاند، پۆلیسەکان نەیانهێشت بچینە ناو شارەوانییەکەوە و وتیان کە قەیووم بڕیاری قەدەغەی داوە، قەیووم لە شارەوانیی ئاکدەنیز دانراوە.
ئەو ئەندام پەرلەمانە وتیشی: قەیووم دزینی ئیرادەیە، ئێمە بڕیاری دانانی قەیووم قەبوڵ ناکەین.