بۆ پرسی مووچە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکرێت



بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردییەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق ئەنجام بدات تایبەت بە پرسی مووچە.

بەپێی هەواڵێکی میدیای نزیک لە یەکێتی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە رۆژی شەممە 11ـی کانوونی دووەمی 2025 کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی پرسی مووچەوە لەگەڵ سەرجەم وەزیرەکان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدات.

هەربەپێی هەواڵەکە، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ چارەسەری گرفتی مووچە لەگەڵ بەغدا، و دانانی نەخشە ڕێگایەک لەئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو گرفتانەی ئەمساڵ هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەران تووشی بوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پرسی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق پرسێکی ئاسان نییە، بەڵام موستەحیلیش نییە، ڕەنگە حوکمەتی هەرێام لە دووبارەبوونەوەی گرفتی مووچە و چارەسەرنەکردنی لە ڕیشەوە، ئەو بڕیارە بدات و لە پرۆسەی ساسی بکشێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی دەسەڵات و بۆشایی یاسایی لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق.

فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ کوردێک دەرکرا
پێت فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ کوردێک دەرکرا
قوباد تاڵەبانی:هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەری گرفتی مووچە
دوات قوباد تاڵەبانی:هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەری گرفتی مووچە
پەیوەنیدر