جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان جەختیان لەسەر جارەسەری گرفتی مووچە کرد.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، کۆبۆوە و پرسی پێکهێنانی حکومەت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کران.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، گفتوگۆکان بەردەوامە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم، بە ئاراستەی گەیشتین بە رێککەوتنێک کە رەزامەندیی هەموو لایەنەکانی بەشداری لەسەر بێتت، و حکومەتی داهاتوو دەبێت حکومەتێکی خزمەتگوزاربێت و کێشە سەرەکییەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکات.
ئاماژەی بەوەشدا، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کێشەی مووچە و بودجە و کێشەکانی دیکەی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێت، هاوکات کونسوڵی گشتیی بەریتانیاش بە گرنگی زانی کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت و پشتیوانی وڵاتەکەشی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دووپات کردەوە.
بۆ پرسی گەنجان و دەستەبەرکردنی هەلی کار، قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە پڕۆژەکانی فاوندەیشن هەب و فاوندەیشن لاب بۆ تواناسازی گەنجانی داهێنەر و خاوەن بزنسی بچوک کرد و وتی” ئامانجیان لەم پڕۆژانە دەرخستنی تواناکانی گەنجان و ئاستی بەشدارییان لە گەشەپێدانی ئابوری کوردستاندا بەهێزتر بکەن”.