لەبارەی ئۆجەلان پەیامێک بڵاوکرایەوە



نووسینگەی یاسایی سەدە پەیامێکی لەبارەی عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوکردەوە و دەڵێت” داوا لە هەموو کەس دەکەین، کە بە زمانی ئاشتیی بیربکەنەوە”.

میدیای سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، نووسنگەی یاسایی سەدە، لەبارەی هەواڵە بێڕێزدار و جەواشەکارییەکان داوا لە هەموولایەک دەکات کە بە زمانی ئاشتیی بیربکەنەوە، بدوێن، هەڵوێستی ئەرێنی نیشان بدەن و لەپێناو گەیشتن بە بوار و بەستێنێکی دیموکراتیک ڕەنج و ئەندێشەیان نیشان بدەن .

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی نووسینگەی یاسایی سەدە:

لەم کاتەدا هەموومان دەبینین کە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لەپێناو بونیادنانی ژیانێکی هاوبەشی دیموکراتیک، ئازاد و یەکسان هەوڵ دەدات ڕۆڵی مێژوویی خۆی بگێرێت، لە بەرامبەر دژایەتی و هەوڵەکانی چارەسەرنەکردنی پرسی کورد، ئەو لە ناو هەلومەرجی گۆشەگیرییدا لەپێناو ئاشتییدا تێکۆشانی بێوچان بەڕێوەدەبات.

لەوەها کاتێکی مێژوویی و هەستیاردا لە بری مامەڵە و هەڵسوکەوتی ئەخلاقی بۆ هاریکردنی هێنانەکایەی چارەسەری دیموکراتیک، دەبینین کە لە بەرامبەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بەشێوەیەکی درۆیینە، چەواشەکارانە و دوور لە خۆشەویستی و ڕێز مامەڵە دەکرێت، ئێمە دەزانین کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان و سۆشیال میدیاکان لەو مشتومڕانەی لەم ئاستەدا بە ناوی تێگەیشتن لە قۆناغەکە بەڕێوەی دەبەن کە خاوەن کێشەی عەقڵییەت و دوور لە ئەخلاقن، ئەمەش بۆ تێکدانی هەوڵەکانی ئاشتی و چارەسەرییە.

مامەڵە و هەڵسوکەوتی بەم جۆرە لە کەسایەتی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا لە بەرامبەر هێزی چارەسەری ئەو و لە دژی هزری ئازادیی ئەوە کە بە فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادیی” بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

لەبەر ئەوە داوا لە هەموو کەس دەکەین، کە بە زمانی ئاشتیی بیربکەنەوە، بدوێن، هەڵوێستی ئەرێنی نیشان بدەن و لەپێناو گەیشتن بە بوار و بەستێنێکی دیموکراتیک ڕەنج و ئەندێشەیان نیشان بدەن.

 

یەکگرتوو بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
پێت یەکگرتوو بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
یەکەم پەیامی عۆن لەدوای هەڵبژاردنی
دوات یەکەم پەیامی عۆن لەدوای هەڵبژاردنی
پەیوەنیدر