جۆزێف عەون، سەرۆکی هەڵبژێردراوی لوبنان یەکەم پەیامی لەدوای هەڵبژاردنییەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت”لوبنان دەگەڕێنینەوە بۆ دۆخی خۆی”.
ئەمڕۆ پێةج شەممە، دوای دوو خولی دەنگدان لە پەرلەمانی لوبنان، جۆزێف عۆن. بە سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان هەڵبژێردرا، هاوکات دوای هەڵبژاردنی یەکەم پەیامی خۆی بڵاوکردەوە، و دەڵێت،لوبنان سەرەڕای شەڕ و بۆردومان و خراپ بەڕێوەبردنی قەیرانەکانمان وەک خۆی ماوەتەوە، ئێمە گەیشتوینەتە ساتەوەختی حەقیقەت، لە قەیرانی حوکمڕانیداین کە پێویستی بە گۆڕانکاری لە ئەدای سیاسی و ئابووری هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ قۆناغێکی نوێ لە مێژووی لوبنان دەست پێدەکات، بەڵێن دەدەم کە دەسەڵاتە تەواوەکانی سەرۆکی کۆمار وەک ناوبژیوانێکی دادپەروەرانە لە نێوان دامەزراوەکاندا بەکاربهێنم، چونکە ئەگەر بمانەوێت وڵاتێک بنیات بنێین، دەبێت هەموومان لەژێر سەروەری یاسادا بین.
وتیشی، بەڵێن دەدەم لەگەڵ حکومەتی داهاتوو کاربکەم بۆ دەرکردنی ڕەشنووسی یاسای سەربەخۆیی دادوەری، نە دەستوەردان لە دەسەڵاتی دادوەری و بنکەکانی پۆلیس، نە لایەنگری و نە پارێزبەندی بۆ تاوانباران یان گەندەڵکاران لە حکومەتی نوێدا جێگای نابێتەوە، و بەڵێن دەدەم تەحەدای دەستووری بوونی هەر یاسایەک بکەم کە پێشێلی بڕگەکانی دەستوور بکات.
عۆن راشیگەیاند، بەڵێن دەدەم داوای ڕاوێژکاری خێرای پەرلەمانی بکەم بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیران، و کاردەکەم پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران داڕشتنەوەی ئیدارە و دامودەزگا گشتییەکان بکاتە ئەرکی یەکەم، هاوکات ڕۆڵی خۆم وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای بەرگری جێبەجێ بکەم و مافی دەوڵەت بۆ قۆرخکردنی مافی هەڵگرتنی چەک دووپات بکەمەوە، بە کاراکردنی کاری خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان وەک ئامرازێک بۆ پاراستنی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاساکان.
جەختیشیکردەوە، ئەوناوچانەی بە دەستدرێژیی ئیسرائیل لە باشوور و بێکاع و گەڕەک و هەموو بەشەکانی لوبنان کە وێران بوو، ئاوەدان بکاتەوە و سیاسەتێکی یەکگرتووی بەرگری کە دەوڵەت بتوانێت داگیرکاری ئیسرائیل لاببات و دەستدرێژیەکانی بەرپەرچ بداتەوە بێنێتە ئاراوە،و هەوڵدەدەین باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی برا دابمەزرێنین.