هاشتاگێک بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانیان



ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی هەشتاگێکیان بۆ فشار بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی ١٢ دەستپێکردووە، دەڵێن لە ئەگەری دواکەوتنی مووچەکانیان هەڵوێستی جیاواز دەگرنەبەر.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە هەڵمەتێکدا دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی هەشتاگی ” کوا_پارەکەی_بەغدا_ناردی؟ #کوا_موچەی_مانگی_١٢؟”

ئەو هەشتاگە بە هەر سێ زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، تێیدا داوای مووچەی مانگی ١٢ دەکەن، پرسیار لەبارەی ئەو بڕە پارەیەوە دەکەن کە بەغداد بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی ١٢ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دیارنییە.

ئاوات ئازاد، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، هەفتەیەک بۆ ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبن لە بڵاوکردنەوەی هەشتاگەکە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

لەگەڵ دەستپێکی قەیرانی داراییدا لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ٥٤ مووچەیان فەوتاوە، ساڵی ٢٠٢٣ سێ مووچەی کۆتایی نەدراوە، تا ئێستاش مووچەی مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ نەدراوە، دیار نییە کە کەی مووچەکەش دابەشدەکرێت.

ئاوات ئازاد بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەگەر مووچەی مانگی ١٢یان پێنەدرێت و مووچەی مانگی یەک دوابکەوێت، ئاوا هەڵوێستی دیکەیان دەبێت، ڕێگای دیکە دەگرنەبەر.

ئەو هەشتاگەی مامۆستاکان بڵاویان کردووەتەوە:-

#کوا_پارەکەی_بەغدا_ناردی؟ #کوا_موچەی_مانگی_١٢؟ #ٲین_الاموال_التي_ارسلتها_بغداد؟ #ٲین_راتب_شهر_١٢؟ #Where_is_the_money_that_Baghdad_sent_it? #Where_is_our_December_salary?

 

 

 

 

یەکەم پەیامی عۆن لەدوای هەڵبژاردنی
پێت یەکەم پەیامی عۆن لەدوای هەڵبژاردنی
پرۆژەیەک بۆ ئاوی خواردنەوە جێبەجێدەکرێت
دوات پرۆژەیەک بۆ ئاوی خواردنەوە جێبەجێدەکرێت
پەیوەنیدر