بانکی ناوەندی کەمترین دۆلاری خستە بازاڕەوە



بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری لە دوایین ڕۆژی هەفتەدا کەمکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 286 ملیۆن و 341 هەزار و 575 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 269 ملیۆن و 991 هەزار و 575 دۆلاری حەواڵە و تەنها 16 ملیۆن و 350 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.

بەراورد لەگەڵ ڕۆژانی دیکەی ئەم هەفتەیە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی کەمترین بڕی دۆلاری فرۆشتووە.

لە لایەکی دیکەشەوە 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بە 151 هەزار و 200 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پەرلەمانی لوبنان شکستی هێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی وڵاتەکە
پێت پەرلەمانی لوبنان شکستی هێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی وڵاتەکە
نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
دوات نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
پەیوەنیدر