ڕێحانە خان هەر بۆنەکەی خۆش نییە، سوودە تەندروستییەکانیشی بێ وێنەن، شارەزایان دەڵین بوونی ڕێحانە لە ماڵدا وەک بوونی دەرمانخانەیەکی تەواو وایە.
ڕیحانە یەکێکە لە گیا کۆنەکان کە لای مرۆڤ ناسراوە، و بە تایبەتمەندییە بەنرخەکانی بۆ چارەسەرکردن و تەندروستی لە سەرانسەری جیهاندا ناوبانگی هەیە.
ڕێحانە زۆر جۆری هەیە ڕێحانە شیرین، ڕیحانە لیمۆ، ئیتاڵی، تایلەندی، و ڕێحانە گەڵای کاهوو، لە دیارترین جۆرەکانن
بۆن و تامی ڕێحانە بەپێی چڕیی زەیتە سروشتییەکەی ناوی دەگۆڕێت.
بەگوێرەی ئەوەی کە کەناڵی نیودەلهی تیڤی بڵاویکردووەتەوە، گەڵای ڕێحانە یارمەتی بەرزکردنەوەی توانای زۆرێک لە ئەندامەکانی جەستە دەدات، لە دیارترینیان ئەوەیە کە ڕیخۆڵە چالاک دەکات و بەرگرییەکی بەهێزتر، دەدات بە جەستە.
ڕێحانە دەتوانێت ئاسانکاری بۆ هەرسکردنی گونجاو بکات، کۆئەندامی هەرس و دەمار بەهێز دەکات و دەتوانێت چارەسەرێکی باش بێت بۆ سەرئێشە و کەمخەوی”، ئەمەش بەهۆی ئەو یوجینۆڵەی لە گەڵاکاندا هەیە، کە وەک دژە هەوکردن لە کۆئەندامی هەرسدا کاردەکات.
ڕێحانە یارمەتی هاوسەنگکردنی ترشی ناو لەش دەدات و ئاستی pH ی پێویست بۆ جەستە دەگەڕێنێتەوە.
تایبەتمەندییە بەهێزەکانی دژە هەوکردن لە ڕێحانەدا دەتوانێت چارەسەرێک بێت بۆ چەندین نەخۆشی و زەیتە سروشتییە بەهێزەکانی، لەوانە یوجینۆڵ، سیترۆنێلۆڵ و لینالۆڵ، یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدەن لە ڕێگەی تایبەتمەندی ڕێگریکردن لە ئەنزیمەکانیانەوە.
تایبەتمەندی دژە هەوکردنی ڕێحانە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم و حاڵەتەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵە.
خواردنی ڕێحانە دەبێتە هۆی هێورکردنەوەی تا و سەرئێشە و قورگ ئێشەو هەڵامەت و کۆکە.
گەڵای ڕێحانە کۆمەڵێک دژە ئۆکسانی سروشتی تێدایە، کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی شانەکانی لەش.
ڕێحانە دوو دژە ئۆکسێنەری گرنگی تواوە لە ئاودا لەخۆدەگرێت، کە بە ئۆریێنتین و ڤیسینینەر ناسراون، ئەم دوانە سیستەمی بەرگری بەهێز دەکەن و پێکهاتەی خانەکان و DNA دەپارێزن و کاریگەرییەکانی پیربوونی پێست دوادەخەن.
زەیتی ڕێحانە، یارمەتی پاککردنەوەی پێست دەدات لە ناوەوە، هەروەها هەڵبژاردەیەکی نایابە بۆ ئەوانەی پێستیان چەورە.
زەیتی ڕێحانە یارمەتی رەوینەوەی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەدات هاندەری ئەو دەمارە هەستەوەرانەیە کە هۆرمۆنەکانی بەرپرس لە دروستکردنی دڵخۆشی و وزە ڕێکدەخەن بەهۆی بوونی ماددەی ئەداپتۆجین یان دژە فشارە.
خواردنی ڕێحانە دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی دەردانی شەکر لە خوێندا، کە زۆر پێویستە بۆ تووشبووانی شەکرە و یارمەتی دابەزاندنی ئاستی ترایگلیسیرید و کۆلیسترۆڵ دەدات، کە هۆکارێکی مەترسی بەردەوامە لەنێو تووشبووانی شەکرەدا.
تایبەتمەندییە بەهێزەکانی وەک دژە ژەهراوی، دەتوانێت سەرسوڕهێنەر بۆ تەندروستی جگەر.
ڕێحانە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا، ئەمەش بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.
ڕێحانە بەشدارە لە گەڕاندنەوەی ئاستی سروشتی pH ی لەش و خۆراک دەدات بە بەکتریا تەندروستەکان لەناو ڕیخۆڵەدا.