بەرگریی ئەمریکا: پێویستە لە سووریا بمێنینەوە



لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی هەیە لە سووریا، بۆ ئەوەی رێگر بێت، لە سەرهەڵدانەوەی داعش و نەتوانێت جارێکی دیکە ببێتەوە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی جیهان.

 

ئۆستن بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە، “هێشتا پێویست بەمانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا هەیە لە سووریا، بەتایبەتی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەو کەمپانەی کە دەیان هەزار چەکداری داعشیان تێدایە”.

 

ئۆستن لە بنکەی ئاسمانی ڕامشتاین لە ئەڵمانیا وتیشی: پێموایە چەکدارانی داعش دەتوانن بگەڕێنەوە ئەگەر سووریا بێ پاریزگاریی بهێڵینەوە.

 

پێشتر، یاسادانەرانی ئەمریکی هۆشدارییان دا لە مەترسی گەڕانەوەی چەکدارانی داعش، داواشیان کرد کە هێزەکانی سووریای دیموکرات بپارێزرێن و هێرشەکانی تورکیاش بۆ سەریان ڕابگیرێت، بۆ ئەوەی سەرقاڵیان نەکەن لە ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەیان.

رێحانە, دەرمانە سەرسوڕهێنەرەکە
پێت رێحانە, دەرمانە سەرسوڕهێنەرەکە
بەرپرسێکی پیشووی ئەمریکا؛ “دەبێت ڕێ لەپەلامارەکانی تورکیا بگیرێت”
دوات بەرپرسێکی پیشووی ئەمریکا؛ “دەبێت ڕێ لەپەلامارەکانی تورکیا بگیرێت”
پەیوەنیدر