هەسەدە: 63 چەکداری میلیشیاکانی تورکیا کوژران و تەرمەکانیشیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت



هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند ژمارەی کوژراو و بریندارانی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە منبج گەیشتە 100 سەرباز و ژمارەیەک تانک و ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێندران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێی باکووری بەنداوی تشرین و باشووری ڕۆژهەڵاتی منبجدا 63 چەکداری میلیشیاکانی سەر بە تورکیا کوژران و 37ی دیکەش برینداربوون کە برینی زۆربەیان سەختە.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوێنێ میلیشیاکان بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگی و درۆنەکانی تورکیا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر گوندەکانی تەل زمالە و عەلوش و تەل عەریش و گردی سیریتەل ئەنجام دا کە دەکەونە دەوروبەری بەنداوی تشرین و باشووری ڕۆژهەڵاتی منبجەوە.

ڕوونیشیکردەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات توانییان هێرشەکە تێکبشکێنن کە تا دوێنێ شەو بەردەوام بوو و جگە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکان بۆ 63 چەکدار، تانکێک و پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازیی تێکشکێندران و گورز لە سێ زرێپۆشیش وەشێندرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە کە میلیشیاکان دوای تێکشکاندنی پەلامارەکەیان هەڵاتوون و تەرمی کوژراوەکانیشیان لە دوای خۆیان بەجێهێشتووە.

بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
پێت بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
عەبدی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا ئەرێنی بوو
دوات عەبدی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا ئەرێنی بوو
پەیوەنیدر