لیژنەیەکی حکومی هۆشداری دەدات لە هەڵگیرسانی شەڕی ئەگەری لەگەڵ تورکیا و ڕێنمایی سوپا دەکات و دەڵێت”خۆتان پڕ چەک بکەن و چەکی نوێ بکڕن”.
لیژنەی ناگل، کە لەلایەن حکومەتەوە دامەزراوە، هۆشداری دەدات لەوەی تورکیا خەونی بۆ گەڕاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەکان و دەسەڵاتەکانیان بەهێزتر دەکات، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان و ئەگەری هەیە لەگەڵ ئیسرائیل ڕووبەڕووی ململانێیەکی سەخت ببێتەوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناگل، کە پێگەی All Israel news سەبارەت بە بودجەی بەرگری و ستراتیژی ئەمنی، کۆمیتەکە پێشنیار دەکات ئیسرائیل خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیا ئامادە بکات، بەوپێیەی هەنگاوەکانی تورکیا و بەستنی هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا سەر، ڕەنگە ببێتە مەترسییەکی نوێ و بەهێز بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل.
هاوکات کۆمیتەکە، گڵۆپی سەوز بۆ ناتانیاهۆ هەڵدەکات و دەڵێت” دەستکراوەبە و هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی نوێ و پێشکەوتوو بدە و خۆت پڕچەک بکە، بۆ هەر ئەگەرێک کە تورکیا ڕووبەڕووی ئیسرائیلی بکاتەوە”.