فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا کاروانی ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییانەی بۆردوومان کرد، کە وەکو قەڵغانی زیندوو بەرەو بەنداوی تشرین دەڕۆشتن و بەهۆیەوە چەند كەسێك شەهید و بریندار بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە، ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل لە رێگەی چوونیان بۆ بەنداوی تشرین بە درۆنی تورکیا بۆردوومانکران.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی بۆردوومانەکەوە چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی شەهید و برینداربوون، کە ژنیان لەناودایە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەدرێژایی 20 ڕۆژی ڕابردوو، توركیا و گرووپە چەكدارەكانی چەندین هێرشیان كردۆتە سەر بەنداوی تشیرن و پردی قەرەقۆزاخ لە ڕۆژئاوای كوردستان و لەلایەن شەڕڤانانی كوردەوە تێكشكێنراون و چەند درۆنێكی توركیا تێكشكێنراون.