عەمید سالار: زیاتر لە دوو ملیۆن پاسپۆرت بە هاووڵاتیان دراوە



بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ساڵی 14 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 2 ملیۆن پاسپۆرت دراوە بە هاووڵاتیان و دەشڵێت: ڕۆژانە نزیکەی ٦٠٠ مامەڵەی پاسپۆڕت لە سلێمانی بەڕێ دەکرێت.

عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە (خەڵک)ی ڕایگەیاند؛ لە ١٤ ساڵی ڕابردوودا دوو ملیۆن و ٢٥٥ هەزار پاسپۆرت دەرهێنراوە و تا ئێستاش ١٨٢ هەزار پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەرهێنراوە.

وتیشی، “لە تەواوی نوسینگەکانی پارێزگای سلێمانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەردەهێنرێت و ڕۆژانە نزیکەی ٦٠٠ مامەڵەی پاسپۆڕت لە سلێمانی بەڕێ دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا هاووڵاتیان دەتوانن لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی پاسپۆرت لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت، پاسپۆرت دەربهێنن.

ئاشكراشی كرد، لەمەودوا بۆ مامەڵەی پاسپۆرت، کارتی زانیاری پێویست نییە.

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەنراوێك دەربارەی مووچە بڵاودەكاتەوە
پێت وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەنراوێك دەربارەی مووچە بڵاودەكاتەوە
ترەمپ چاوی لەسەر کەنەدایە
دوات ترەمپ چاوی لەسەر کەنەدایە
پەیوەنیدر