ترەمپ چاوی لەسەر کەنەدایە



سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا چاوەکانی خستۆتە سەر کەنەدا و پەیامی لکاندنی ئەو وڵاتە بە ئەمریکا دەگەیەنێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە لەسەر تۆڕی “تروس دیتەیڵس”دوو وێنەی بڵاوکردەوە، کە نەخشەی ئەمریکا پیشان دەدات و هاوکات کەنەدای پێوە لکێنراوە.

ترەمپ لە پۆستەکەیدا لە پلاتفۆرمی “تروس دیتەیڵس” کۆمێنتی لەسەر یەکێک لە وێنەکان نووسیوە و دەڵێت” ئۆه کەنەدا”.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر ترەمپ بەڵێنی دابوو “هێزی ئابووری” لەدژی کەنەدا بەکاربهێنێت، دوای ئەوەی کەنەدا داواکاری بۆ لکاندنی بە ئەمریکاوە ڕەتکردەوە.

ترەمپ، ڕەتیکردەوە هیچ هێزێکی سەربازی یان هێرشێکی سەربازی بۆ ئەو وڵاتە بەکاربهێنێت، بەڵکو تەنها وتی”هێزی ئابووری بەکاردەهێنین”، ئەمەش بەمانای هێرشکردنر سەر سەرچاوە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە و سستکردنی بواری ئابووری و دارایی لەو وڵاتە.

ترەمپ دەشڵێت” یەکگرتنەوەی “کەنەدا و ئەمریکا هەنگاوێکی ئەرێنی دەبێت، بیهێنە بەرچاوت کە دۆخەکە چۆن دەبێت کاتێک ئەم هێڵە دەستکردە کێشراوە نەهێڵرێت، هەروەها لەڕووی ئاسایشی نیشتمانییەوە زۆر باشتر دەبێت”.

دوای ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی ترودۆ بە ڕۆژێک، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بانگەوازەکەی بۆ لکاندنی کەنەدا نوێکردەوە.

لە وەڵامی ئەم لێدوانانەدا، جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی کەنەدا و میلانیا جۆلی وەزیری دەرەوەی کەنەدا پشتڕاستیان کردەوە، کە وڵاتەکەیان چۆک نادات بۆ هەڕەشەکانی ترەمپ، و کەنەدا هەرگیز نابێتە بەشێک لە ئەمریکا.

عەمید سالار: زیاتر لە دوو ملیۆن پاسپۆرت بە هاووڵاتیان دراوە
پێت عەمید سالار: زیاتر لە دوو ملیۆن پاسپۆرت بە هاووڵاتیان دراوە
بارزانی و ئەنەكەسە لەسەر 4 خاڵ بۆ ڕۆژئاوا ڕێككەوتن
دوات بارزانی و ئەنەكەسە لەسەر 4 خاڵ بۆ ڕۆژئاوا ڕێككەوتن
پەیوەنیدر