سودانی: دژی زمانی هەڕەشە و بەكارهێنانی ئەم زمانەین لەدژی وڵاتان



سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تاران ڕایدەگەیەنێت، لەبارەی پرسی پێدانی غاز بە عێراق قسەم لەگەڵ سەرۆكی ئێراندا كرد و دەشڵێت: دژی زمانی هەڕەشە و بەكارهێنانی ئەم زمانەین لەدژی وڵاتان.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ مەسعود پزیشكیان، سەرۆكی ئێران لە تاران ڕایگەیاند، لەبارەی پرسی پێدانی غاز و وزە بە عێراق، لەگەڵ سەرۆكی ئێراندا گفتوگۆمان كرد و لەگەڵ ئێران پرۆژەی هاوبەشمان هەیە، بەتایبەتی لە كەرتەكانی هێڵی ئاسن و خانوبەرەدا.

ڕاشیگەیاند، جەخت لەسەر بنیادنانی پەیوەندی هاوسەنگ دەكەینەوە لەگەڵ هەموو لایەنە هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتییەكان، بەوجۆرەی كە خزمەت بە هەمووان بكات.

وتیشی، “هەڵوێستمان بۆ ئیدانەكردنی ئەو كۆمەڵكوژییەی ئیسڕائیل لە غەززە و كەناری خۆرئاوا ئەنجامی دەدات، جێگیرە و تاكە ڕێگای سەقامگیریی ناوچەكە ئەوەیە جەنگ ڕابوەستێت و فەلەستینییەكان بتوانن دەوڵەتی ئازادی خۆیان دروست بكەن”.

دەربارەی سووریا ئاماژەی بەوەكرد، سەقامگیریی سووریا كلیلی سەقامگیریی ناوچەكەیە، خوازیاری چارەسەرێكی سیاسی گشتگیرین لە سووریا و ڕێز لە ئیرادەی گەلی ئەو وڵاتە دەگرین لە هەڵبژاردنی سیستەمی سیاسی خۆیاندا.

سودانی جەختیشی كردەوە، داواكارین دیالۆگێكی ناوچەیی گشتگیر بەڕێوەبچێت بۆ بەهێزكردنی هاریكاریی و سەقامگیریی لە ناوچەكەدا و دژی زمانی هەڕەشە و بەكارهێنانی ئەم زمانەین لەدژی وڵاتان.

دەشڵێت: سەركەوتوو بووین لە پاراستنی سەلامەتیی عێراق و سوورین لەسەر بڵاوكردنەوەی ئارامیی و ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندنی جەنگ لە ناوچەكەدا.

بارزانی و ئەنەكەسە لەسەر 4 خاڵ بۆ ڕۆژئاوا ڕێككەوتن
پێت بارزانی و ئەنەكەسە لەسەر 4 خاڵ بۆ ڕۆژئاوا ڕێككەوتن
بانكی ناوەندی دوابڕیاری بۆ دۆلار و مووچە ڕاگەیاند
دوات بانكی ناوەندی دوابڕیاری بۆ دۆلار و مووچە ڕاگەیاند
پەیوەنیدر