مەسعود پزیشکیان سەرۆکۆماری ئێران،لە تاران لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کۆبووە وە.
دوای کۆبوونەوەیان، سەرکۆماری ئێران و سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجامدا.
مەسعود پزیشکیان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، وتی: “لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، باسمان لەپێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە کرد و گفتوگۆکانمان زۆر باش بوو”.
ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکەدا، ھەروەھا ھاریکارییە ھاوبەشەکانیان لەگەڵ عێراق لە بوارەکانی ئابووریی و بازرگانیی تاوتوێکردووە و وتی: “جەختمان کردەوە لە سەر خێراکردن لە تەواوکردنی پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر لە دەروازەی سنووریی شەلامچە”.
مەسعود پزیشکیان ڕاشیگەیاند؛ عێراق ھاوبەشێکی ستراتیژیی گرنگە بۆ ئێران و وتی: “لەئێستادا، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە باشترین دۆخدایە”.
تیشکی خستە سەر ئەوەش کە ئێستا عێراق، بە قۆناغێکی باش لە سەقامگیریی و گەشەپێدان-دا، تێپەڕدەبێت”.
ڕاشیگەیاند: “لەگەڵ عێراق، مەترسی ھاوبەشمان ھەیە لەبارەی پێشھاتەکانی سووریا، بە ھاوبەشی ھەست بە مەترسی دووبارە سەرھەڵدانەوەی شانە نووستووە تیرۆریستییەکانیان دەكەین، پێویستە زیاتر لەگەڵ عێراق ھاوکاربین، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی تیرۆر”.