پارێزگاری بانکی ناوەندیی دەربارەی مووچە دڵنیایی دەدات



پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕایگەیاند بەقاچاخبردنی دۆلاریان سنووردار کردووە و ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکاتەوە کە دەربارەی مەترسیی لەسەر مووچەی فەرمانبەران بڵاودەکرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر بوونی مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانەوە بڵاودەکرێنەوە ڕایگەیاند، “هیچ کێشەیەکی دارایی نییە کە هەڕەشە لە مووچەی فەرمانبەران بکات”.

وتیشی: “یەدەگی بانکی ناوەندی زۆرە و توانای دابینکردنی خواستی دۆلاری هەیە و یەدەگەکانمان بەهێزن”.

ئەوەشی خستەڕوو کە سەرکەوتوو بوون لە سنووردارکردنی قاچاخچێتیکردن بە دۆلارەوە و ڕێگەشیان بە بانکەکان داوە، دۆلار هاوردە بکەن.

سەبارەت بە پارەدانی ئەلیکترۆنیش پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، پارەدانی ئەلیکترۆنی گەشەیکردووە و باشترین سیستەمی ژێرخانی جیهانمان هەیە، جگە لەوەش پڕۆژەیەکمان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نیشتمانی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەستپێکردووە و گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.

پزیشکیان؛ پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لە باشترین دۆخدایە
پێت پزیشکیان؛ پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لە باشترین دۆخدایە
دیسان مشار بۆ سەر ملی هەڵەبجە
دوات دیسان مشار بۆ سەر ملی هەڵەبجە
پەیوەنیدر