دەرکەوتنی داڵە مردووخۆرەکانی سووریا



ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد – نووسەر

ئێستا سووریا لە تەرمێکی سیاسی مرداربووەوەی کەوتوو دەچێت، وڵاتانی ئیقلیمیی و جیهانیش ڕۆڵی ئەو باڵندە مردووخۆرەیە (باڵندەی کەرخۆرە) دەبینن کە لە هەرکوێیەک تەرمێک کەوتبێت ئەوان خۆیانی پێدەگەیەنن و لە کەمترین ماوەدا هەلاهەلای دەکەن.

وایدەبینم دیمەشق تەرمێکی سیاسی کەوتووە و کێ زووتر پێیبگات ئەو وڵاتە (ئەو داڵە) زۆرتری لێدەخوات و زیاتری بەردەکەوێت.

هاتنی داڵە سووریا خۆرەکان! مانای زیندوێتی ئەو وڵاتە نییە، بەپێچەوانەوە دەیسەلمێنێت سووریا مردووە، ئەوە بۆ سووریا ئازایی و زیرەکی نییە هەر ڕۆژەی وڵاتێک و سەرکردەیەک ڕوو بکاتە پایتەختەکەی، ئەو داڵە مردووخۆرانە بۆ ئەوە دێن لەسەر جەستەی سووریا تێر بخۆن.

زیرەکی سووریا ئەوکاتەیە، خۆی ڕاوەشێنێت و لینکەکانی بە دەرەوە ببەستێتەوە و بە ڕووی جیهاندا بکرێتەوە، لەژێر سزاکانی ئەمریکا دەربچێت و بیسەلمێنێت نەمردووە و بەردەوام گەشەدەکات .

ئەو وڵاتانەی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە دیمەشق لە خاڵێکی دیکەشدا هەمان وێنەی داڵی مردووخۆرە، یان داڵە کەرخۆرە پیشاندەدەن، وەک چۆن باڵندەکان لە کاتی فڕین و گەڕان بەدوای تەرمێکی مرداربووەوەدا دەگەڕێن و بەئاسانی سنووری نێوان وڵاتان و قاڕە و تەنانەت جەمسەرەکانیش دەبڕن، ئاوها ئەم وڵاتانەش هەندێکیان لە دوورترین پنتی جیهانەوە هاتوون و دەندووکیان لەجەستەی سووریای مرداربووەوە توندکردووە و دەیەوێت پڕ بە دەمی! گۆشت لەم جەستە کەوتووە ببڕێت.

هەندێکیتر لەم وڵاتانە لە پێشوودا هیچ لینک و کۆنتاکتێکی کەلتووری و سیاسی و دپلۆماسی و ئابووری لەگەڵ ئال ئەسەد و سوریا نەبووە، کەچی دوای دەسەڵاتەکەی ئەسەد لە درەنگانێکی شەودا دەگاتە دیمەشق و ئامادەی هاوکارییە بۆ ئیدارەی نوێی سووریا، کەواتە هێزی بۆنکردنی ئەم وڵاتانە لە داڵی کەرخۆرە زۆر بەهێزترە.

ئەم وێنەدانەوەیە لە سووریادا، یەکەمجار نییە بەرچاومان دەکەوێت، تەنانەت لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ لە عێراقیشدا بینیمان، ئەمریکییەکان کاتێک لە فاوەوە گەیشتنە بەسڕە و ناوچەی بیرە نەوتەکان، دەرکەوت یەک کۆمپانیای تایبەت بە کوژاندنەوەی بیرە نەوتیان لەگەڵ خۆیان هێناوە بۆئەوەی ئەو بیرانە زەرەریان بەرنەکەوێت!، تەنانەت ‘کەمال دیب’ لە کتێبەکەیدا دەڵێت “پتر لە ١٠٠ کەسایەتی ئیدارەکەی بوش لە عێراق، پەیوەندییان بە کۆمپانیاکانی نەوتەوە هەبووە”.

بێگومان، ئەوەی وایکردووە داڵە کەرخۆرەکان لەسەر جەستەی سووریا کۆبکاتەوە، ئابوورییە، لێرەشەوە ئەو قسەیەی ‘کلاوفیتز’ بەتەواوی دەسەلمێنرێت کە دەڵێت “شەڕ، ئابوورییە بە ڕێگەی تر”.

بۆیە جەنگی سووریا، جەنگی گۆڕینی سیستمەکە نەبوو، بەڵکو دەوڵەمەندی ئابوورییەکەی بوو کە داڵەکەرخۆرەکانی لەسەر جەستە تۆپیوەکەی کۆکردەوە.

ئەوەی خاڵی جیاوازی نێوان داڵی مردووخۆرەیە لەگەڵ وڵاتانی سووریا خۆرە، داڵەکان هۆکاری یەکەمن لە پاککردنەوەی ژینگەدا و لە هەرکوێیەک لاشەیەکی مرداربووەوەی بۆنکردوو هەبێت، ئەوان دەیخۆن و لەناوی دەبەن و ناهێڵن بۆنەکەی بە ژینگەدا بڵاوببێتەوە، بەڵام وڵاتانی سوریا خۆرە، خاڵی بەهێزن لە پیسکردنی ژینگەی سوریا.

٥٠٠گروپی چەکدار لە سووریادا بوونیان هەیە، کە هەر چەند گروپێک برۆکسی وڵاتێکە و هەمیشە ئامادەی پێکدادانن، ئەمانەش هەڕەشەنبۆ سەر ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەمنی سووریا، وا دەکات هەرگیز ئەو وڵاتە پاکێتی و جوانی بەخۆیەوە نەبینێت، لە ماوەیەکی نزیکیشدا وڵاتە سووریا خۆرەکان زیاتر دەبن.

یەکێتی: داوای هەڵوێستی بەغداد و هەولێر دەکەین لەسەر قەدەغەکردنی گەشتەکانی سلێمانی
پێت یەکێتی: داوای هەڵوێستی بەغداد و هەولێر دەکەین لەسەر قەدەغەکردنی گەشتەکانی سلێمانی
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: تا ئێستا 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە
دوات وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: تا ئێستا 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە
پەیوەنیدر