وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا 250 ملیۆن بەرمیل نەوت بەسەر نزیکەی ملیۆنێک خێزان دابەشکراوە.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە: تا ئێستا نزیکەی 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی ملیۆنێک و 248 هەزار خێزان دابەش کراوە.
دەشڵێت: ئەم بڕەی دابەشکراوە دەکاتە ڕێژەی 88%ی کۆی نەوتی سپی دابەشکراو لە هەرێمی کوردستان.
ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێم بەسەر هاووڵاتییان دابەشیکردووە بەرمیلێکی بە 104 هەزار دینارە، بەهۆی بەرزی نرخەکەی زۆرێک لە هاووڵاتییان ئامادەنەبوون وەری بگرن.