لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، نەورۆز و زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا ڕووبەڕووی نەفتی بەسڕە و دیالە دەبنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، چوار یاری خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ڕێوەدەچێت و تێیدا نەورۆز لە ڕووبەڕووی نەفتی بەسڕە دەبێتەوە و زاخۆش بەرامبەر بە دیالە یاری دەکات.
یانەی زاخۆ بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی چوارمی ڕیزبەندی خولی ئستێرەکانی عێراقدایە، بەڵام یانەی نەورۆز تەنها 14 خاڵی هەیە و لە پلەی شانزەیەمی خولەکەدایە.
هەر ئەمڕۆ کەرخ میوانداری قاسم دەکات و نەفتی میسانیش لە یاریگای خۆی ڕووبەڕوی حدود دەبێتەوە.