لە رۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت



بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ژنێکی کورد لە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ سێشەممە ژنێکی گەنجی تەمەن 28 ساڵ بە ناوی زارا شەهبازی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ئیلام، ناوەندی پارێزگای ئیلام لەلایەن هاوسەرەکەیەوە و لە پێش چاوی منداڵە 14 ساڵانەکەی بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە کوژرا.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی باسکردووە: زارا شەهبازی لە تەمەنی ١٤ ساڵی بە زۆر ناچار بە پێکهێنانی ژیانی هاوسەری کراوە و قوربانی منداڵ هاوسەرییە.

بەپێی ڕێکخراوەکە، “بکوژ هاوسەری تەمەن 32 ساڵی ئەم ژنە بووە، دوای ئەم تاوانە هەڵاتووە و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ناوبراو دەستیپێکردووە”.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2024 دا لە پارێزگای ئیلام نۆ حاڵەتی ژنکوژی تۆمارکراون کە یەکێک لەو پارێزگایانە بووە کە زۆرترین حاڵەتی ژنکوژی تیادا تۆمار کراوە.

سەبەتەی دەیەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت
پێت سەبەتەی دەیەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت
سوودانی لە دۆخێکی هەستیاری ناوچەکەدا سەردانی تاران دەکات
دوات سوودانی لە دۆخێکی هەستیاری ناوچەکەدا سەردانی تاران دەکات
پەیوەنیدر