وتەبێژی حکومەت: تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی حکومەت پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و مووچەوە هەیە



تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەستن بە مووچە و داراییەوە و ڕاپۆرتێکیش دەربارەی دۆخی دارایی 2024 دەخرێتەوەڕوو.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەکە پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی مووچەوە دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتەڕوو، هەروەها بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدادو ڕاپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخرێتەڕوو.

کۆبوونەوەکە هاوکات دەبیت لەگەڵ کۆتاییهاتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2024 و بەردەوامبوونی ئەو مشتومڕانەی کە دەربارەی مووچەی مناگی 12 هەیە، بەغداد دەڵێت پارەی مووچەم بە تەواوی ناردووە و هەرێمی کوردستانیش دەڵێت نە مووچە بە تەواوی نێردراوە نە ئەو پشکەش کە لە بودجەدا بۆ هەرێم دەسنیشانکراوە.

 

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە 78 دۆلار نزیک دەبێتەوە
پێت نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە 78 دۆلار نزیک دەبێتەوە
ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت
دوات ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت
پەیوەنیدر