بانكی ناوەندی كاتی دابەزینی بەهای دۆلاری دیاریكرد



پارێزگاری بانكی ناوەندی جەختدەكاتەوە، كە لە كۆتایی ئەم مانگەدا كۆتایی بەم قەێرانەی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دێت و دەگەڕێتەوە نرخی ئاسایی خۆی.

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەنراویدا جەختدەكاتەوە لە گرتنەبەری ڕێككارەكان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار و دەشڵێت: ” ئیدی قەیرانێك نامێنێت بەناوی قەیرانی دراو”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ ئەوەی بەشێوەی فەرمی دینار بەرامبەر دۆلار ھەر ١٤٦٥ بووە، بەڵام لەنێو بازاڕەكان ترس و دڵەڕاوكێ و كەم بوونەوە لە دراوی قورسی وەك دۆلارە و ئەو پرسەش بەشێوەی بنەڕەتی كۆتایی ئەم مانگە چارەسەر دەكرێت.

لای خۆشیەوە، ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، نرخی دۆلار كەمێك ڕووی لە دابەزین كردووە و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

نامەكەی مارادۆنا بۆ مێسی
پێت نامەكەی مارادۆنا بۆ مێسی
ئەنجامی پشكنینی “گۆشتی بەراز و كەر” لەناو گۆشتی قوتوو بڵاوكرایەوە
دوات ئەنجامی پشكنینی “گۆشتی بەراز و كەر” لەناو گۆشتی قوتوو بڵاوكرایەوە
پەیوەندیدار