کێشەی ساغکردنەوەی هێلکەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم لە عێراق بەردەوامە



وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ساغکردنەوەی بەرهەمی هێلکەی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق، نووسراو ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکار و بەرێوەبەرانی گشتی و ستافی نوسینگەمان لەگەڵ نوێنەرانی خاوەنی پڕۆژەکانی پەلەوەری بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن کۆبووینەوە، بۆ مەبەستی لەنزیکەوە گوێگرتن و تاوتوێکردنی کێشە و داواکاریەکانیان، تایبەت بە بابەتی گواستنەوە و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

ڕوونیشیکردەوە کە بەچەند هۆکارێک و بریارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، کێشە بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان دروستبووە لە شارەکانی تری عێراقدا.

بێگەرد تاڵەبانی ڕایگەیاند وێرای جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی بەرژەوەندی خاوەن پڕۆژەکان و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی هێلکەی خواردن و پاڵپشتیکردنی خاوەن پڕۆژەکان، بەڵێنماندا

کە ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکاریەکانیان بکەین و بە نووسراوێک ڕوونکردنەوەی تەواو ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بکەین‌، تاوەکو لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەیەوە بکرێت، بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکەیان لەگەڵ هەریەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و ئەنجومەنی وەزاری ئابووری و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، لە چوارچێوەی مامەڵەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان وەک بەشێکی سەرەکی لە بەرهەمی ناوخۆی سەرتاسەری عێراقدا.

گۆڕانێکی نموونەیی لە ئەزموونەکانی AI لەسەر مۆبایل
پێت گۆڕانێکی نموونەیی لە ئەزموونەکانی AI لەسەر مۆبایل
ترەمپ بەڵێنێك بە جیهان دەدات
دوات ترەمپ بەڵێنێك بە جیهان دەدات
پەیوەنیدر