دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەڵێنی ئەوە دەدات، كە دوای دەستبەكاربوونی لە پۆستەكەی وەك سەرۆك “بەشێک لە کێشە گەورەکانی جیهان چارەسەر دەکەین” و دەشڵێت: کاتێک بە ئەردۆغانم وت واز لەکوردەکان بێنە، وازی لێ هێنان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، كە بڕیارە دوای 20ی ئەم مانگە لە پۆستەكەی دەستبەكاربێت لە لێدوانێكیدا وتی، “دەبێت کێشەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا چارەسەر بکەن، چونكە لەو کاتەوەی بە سەرۆک هەڵبژێردراومەتەوە بۆچوونی جیهان گۆڕاوە”.
وتیشی، “ئەگەر سەرۆکێکمان هەبووایە بیزانیبایە چی دەکات، ڕووسیا شەڕی هەڵنەدەگیرساند”.
سەبارەت بە دۆغی توركیا و سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان وتی، “سەرۆک ئەردۆغان هاوڕێمە؛ رێزی دەگرم و رێزم لێدەگرێت، کاتێک بە ئەردۆغانم وت واز لەکوردەکان بێنە، وازی لێ هێنان”.
ئاماژەی بەوەشكرد، توركیا لەڕێگی گرووپی جیاواز و بەناوی جیاوازەوە چووە ناو سووریا و كۆنتڕۆڵی دۆخەكەیان كرد.