دارایی عێراق دوابڕیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، مووچەی ساڵی (2025)ی سەرجەم مووچەخۆران بەتەواوی زامنكراوە و “هیچ مەترسییەك لە ئارادانیە” و دەشڵێت: قسەكردن لەبارەی نەبوونی پارەی نەختینە بۆ مووچە دوورە لە ڕاستییەوە.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، مەترسییەكانی تایبەت بە دابینەكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی دەڕەوێنێتەوە و جەختدەكاتەوە لەوەی مووچەی ساڵی (2025) بەتەواوی دابینكراوە.

جەمال كۆچەر، ئەندانی لیژنەكە بۆ ڕۆژنامەی (الصباح) وتویەتی، “مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی و توێژەكانی تر بەتەواوی دابینكراوە بۆ ئەمساڵ، هیچ مەترسیەكی لەسەرنییە، وەك ئەوەی بڵاودەكرێتەوە”.

لای خۆشیەوە، رەفیق ساڵحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، قسەكردن لەبارەی نەبوونی پارەی نەختینە بۆ پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەران، دوورە لەڕاستییەوە، مووچە بەتەواوی زامنكراوە و حكومەت گەرەنتی داوە لەوبارەیەوە.

ساڵحی داواشی لەلایەنە فەرمییەكان كردووە، “ڕووبەڕووی ئەو پڕوپاگەندانە ببنەوە و ڕوونكردنەوە پێشكەش بە هاووڵاتیان بكەن” و جەختیش كردەوە، كە پەرلەمان بەدواداچون بۆ ئەو دۆسیەیە دەكات بۆ زامنكردنی سەقامگیری دۆخی دارایی و ئابووری لەوڵاتدا.

ئای كیو لەگەڵ GBI یەکەم ڕێککەوتنی بازرگانی دارک فایبەری لەعێراق واژۆ کرد لەسەر ترانزێتی ڕێگای ئاوریشم
پێت ئای كیو لەگەڵ GBI یەکەم ڕێککەوتنی بازرگانی دارک فایبەری لەعێراق واژۆ کرد لەسەر ترانزێتی ڕێگای ئاوریشم
پاسپۆرتی سلێمانی چەند بڕیارێكی دەركرد
دوات پاسپۆرتی سلێمانی چەند بڕیارێكی دەركرد
پەیوەنیدر