پاسپۆرتی سلێمانی مەرجی كارتی زانیاری بۆ پێدانی پاسپۆرت بە هاووڵاتیان لابرد و دەڵێت: پێویستی بە سەرەی ئەلیكترۆنی و كارتی نیشتمانی كارتی بانكییە.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەر هاووڵاتیەک سەرو ( ١٨ ) ساڵ بێت بۆ مامەڵەی پاسپۆرت کاتێک سەردان ئەکات، تەنها کارتی نیشتمانی و سەرەی پاسپۆرتەکەی (حجزی ئەلیکترۆنی ) و کارتی بانکی پێویستە ئەگەر یەکەمجاری بوو پاسپۆرت دەربکات .
ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر تازەکردنەوە بوو، مامەڵەکەی پێویستی بە پاسپۆرتە کۆنەکەشە لەگەڵ ئەو پێداویستییانەی دیكە وەك كارتی نیشتمانی و سەرەی ئەلیكترۆنی و كارتی بانكی.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەگەر هاووڵاتییەکە خوار ( ١٨ ) ساڵ بوو، پێویستە کارتی نیشتیمانی خۆی و باوکیشی کە ( وەلی ئەمر)یەتی لەگەڵ خۆی بهێنێت هەروەها سەرەی پاسپۆرت (حجزی ئەلیکترۆنی ) و کارتی بانکیشی پێویستە .