سەرەڕای زیادبوونی خێرایی با لە سنووری سلێمانی و بوونی ئاسمانێكی ساماڵ و بێ پێشبینی دامەزراوەكانی كەشناسی بۆ باران بارین، وەك شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: لە دیاردەیەكی سەیردا ئەمشەو باران بارین چەند شار و شارۆچكەیەك دەگرێتەوە.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “له دیارده‌یه‌كی سه‌یردا و دوای چه‌ند ساڵ له‌ڕوونه‌دانی، ئێستا هه‌وره‌كانی خۆرهه‌ڵات پێچه‌وانه بوونه‌وه واتا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌رەو باشوری خۆرائاوا واتا به‌رەو هه‌رێمی كوردستان و عێراق و خوارووی عێراق.
وتیشی، “ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌ریای عه‌ره‌بی بووه و بۆتە هۆی ئەو پێچەوانەبوونەوەیەی هەورەكان”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “به‌دوری نازانم له ئێستاوه تاكاته‌كانی شه‌و برێك باران زۆنی سلێمانی و گه‌رمیان و كه‌ركوك و دوزخورماتوو بگرێته‌وه”.