بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، پارەی بژمێرەكانی تایبەت بە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان دابەش بكرێت.
دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر ڕایگەیاند، “پارەی تەواوی ئەو بژمێرانەی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانیان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە برد، خەرج كراوە”.
وتیشی، “ئەمڕۆ و سبەینێ پارەی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرەكان دابەش دەكرێت و هەر لەدوای ئەوانیش، پارەی تەواوی بژمێرەكان دابەش دەكرێت”.
ڕاشیگەیاند، “گرێبەستی چوار مانگی لەگەڵ بەشێك لە بەڕێوەبەرەكان و یاریدەدەری بەڕێوەكان كراوە، بەڵام لەگەڵ بژمێرەكان بەگشتی گرێبەستی دوو مانگی كراوە، مانگەكانی 11 و 12، بۆ هەر مانگێك 250 هەزار دیناریان پێ دەدرێت”.
ئاشكراشی كرد، “لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر، 11 هەزار بژمێر هەن و ئەو پارەی وەریدەگرن، تەنها هی مانگی 11یە”.
ڕۆژی 20ـی تشرینی دووەمی 2024، پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لەعێراق و هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد، تاكو 22ی تشرینی دووەمی 2024 بەردەوام بوو.