عەبدوڵڵا ئیسماعیلی تەمەن ١٦ ساڵ، شووشەی دەرگای ماڵەکەیان دەکەوێت بەسەریدا و پارچەیەکی شووشەکە لە دەپەڕێتە قورگی و گیانی لەدەستدا.
عەبدوڵڵا ئیسماعیل خوێندكارە و خەڵکی گوندی دێ کۆن-ی سەر بە شارۆچكەی خورماڵە.
پۆلیسی هەڵەبجە لە بارەی ڕووداوەکەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە،” لە ئیستادا دادوەر بریاریداوه، که وتەی داواکاری مافی کەسی وەربگیریت کەشف و هێڵکاری بۆ شوینی ڕووداو بکرێت.”
ئاماژەی بەوەشكرد،” تەرمەکه ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوه بۆ توێکاری و لێکۆڵینەوه بەردەوامه و لە بنکەی پۆلیسی خورماڵیش پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.”