ئەمریکا کوژران و برینداربوونی سێ سەربازیی لە عێراق ڕاگەیاند



فەرماندەیی ناوەندی هیزەکانی ئەمریکا کوژران و برینداربوونی سێ سەربازی هێزەکانی لە زنجیرە چیای حەمرین ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە “سێنتکۆم” ڕایگەیاند ھەفتەی ڕابردوو لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە عێراق، ئەندامێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش کوژراوە.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ڕۆژانی ٣٠ی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ و ٦ی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا، بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاند لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ئەندامێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش کوژراوە و دووی دیکەش برینداربوون.

ئیدارەی سۆران نرخی گۆشتی سووری هەرزان کرد
پێت ئیدارەی سۆران نرخی گۆشتی سووری هەرزان کرد
کاروان یاروەیس: بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سلێمانی سیاسییە
دوات کاروان یاروەیس: بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سلێمانی سیاسییە
پەیوەنیدر