سۆران عومەر: بەغدا مووچەی مانگی 12ی ناردووە



پەرلەمانتارێکی کورد باس لەوە دەکات کە بەغدا بەشێک لە مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی 11ی پێ تەواو کردووە.

سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە: وەزارەتی دارایی عێراق بەنووسراوی ژمارە (35296 لە 31/12/2024) دواین گوژمە پارەی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی سەربازی و مەدەنی و خانەنشینان و تۆڕی کۆمەڵایەتی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی ناردووە.

باسی لەوەشکردووە: بەڵام هەرێم پارەی مووچەی مانگی 12ی خەرج کردووە و مووچەی مانگی 11ی پێداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم بە کەناڵی ڕووداوی راگەیاند، لە مانگی 10ەوە هەستمان کرد عێراق نیازی خراپە و دەیەوێت پارەی مووچە بە تەواوی خەرج نەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتێکدا زیاتر لە دوو ترلیۆن و 800 ملیار دیناریان مابوو، بەغداد دەیوت سێ 760 ملیار دیناریی دەنێرم کە دەکاتە دوو ترلیۆن و 200 ملیار دینار و 600 ملیار دینار نەنیرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتی دارایی هەرێم داوای سێ ترلیۆنی کردووە نۆ مووچە، بەڵام بەغداد ترلیۆنێک و 800 ملیاری ناردووە.

هونەر جەمال ڕاشیگەیاند، بۆ تەواوکاری خشتەی مووچە و هەندێک بابەتی دیکە شاندی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغداد.

سەبارەت بە داهاتی نەوتیش، وتەبێژەکەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند لە دوای 25ی ئاداری 2023ەوە داهاتی نەوت نەگەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و تا ڕاگرتنی نەوتیش مووچە کێشەی نەبووە و مووچەی 21 مانگیان داوە.

کاروان یاروەیس: بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سلێمانی سیاسییە
پێت کاروان یاروەیس: بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سلێمانی سیاسییە
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
دوات کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
پەیوەنیدر