ئەو كەسانەی قەرزاری پارەی كارەبان و كارەبایان بڕدراوە، لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەباوە ئاگادار دەكرێنەوە كە سەردانی فەرمانگەی كارەبا بكەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێرەوە بڵاوكرایەوە: “ئاگاداری هاووڵاتیانی سنووری بەرێوبەرایەتیەكەمان دەكەینەوە ئەوانەی بە ھۆی قەرزەوە كارەبایان بڕدراوە، دەتوانن سەردانمان بكەن بۆ ڕایی كردنی مامەڵەكانیان.”
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای ھەولێر دەڵێت: “ئەوانەی بە ھۆی قەرزەوە كارەبایان بڕدراوە یاخود قەرزی كارەبایان ھەیە ئەوە رۆژی شەممە 14/1/2023 دەتوانن سەردانی بەشی فرۆشیاری ووزەی/1 بكەن مامەڵەكانیان ڕایی دەكرێت.”