بوومەلەرزەیەکی بەهێز چینی هەژاند و بە هۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس بوونە قوربانی.
ناوەندی تۆڕەکانی بوومەلەرزەی چین بڵاوی کردەوە کاتژمێر ٠٩:٠٥ بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە کاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ھەرێمی خۆڕێبەری تبت ڕوویداوە.
ڕاشیگەیاند، چەقی بوومەلەرزەکە بە دووری ١٠ کیلۆمەتر لە ناوچەی تێنگری سەربە شاری شیگاتسی ڕوویداوە و بە هۆیەوە ٩٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣٠ی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی ھەواڵیی شینخوا بڵاو کردەوە کە بوومەلەزرەکە زیانی بە ھەزار باڵەخانە لە ناوچەکە گەیاندووە و دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکاش ڕاییگەیاند گوڕی بوومەلەرزەکە ٧.١ پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە.