تەوەرەکانی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەستن بە مووچە و داراییەوە و ڕاپۆرتێکیش دەربارەی دۆخی دارایی 2024 دەخرێتەوەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەکە پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی مووچەوە دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتەڕوو، هەروەها بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدادو ڕاپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخرێتەڕوو.
کۆبوونەوەکە هاوکات دەبیت لەگەڵ کۆتاییهاتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2024 و بەردەوامبوونی ئەو مشتومڕانەی کە دەربارەی مووچەی مناگی 12 هەیە، بەغداد دەڵێت پارەی مووچەم بە تەواوی ناردووە و هەرێمی کوردستانیش دەڵێت نە مووچە بە تەواوی نێردراوە نە ئەو پشکەش کە لە بودجەدا بۆ هەرێم دەسنیشانکراوە.