لە سلێمانی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت



سبەینێ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی وەجبەیەکی تری پارەی گەنمی جووتیاران دەکرێت، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمیش زانیاری دەخاتەڕوو.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: بڕی 47 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران ماوە کە پشکی پارێزگای سلێمانییە دەست بە خەرجکردنی دەکرێت.

وتیشی: “بڕیاربوو ئەمڕۆ دەست بە دابەشکرنی بڕی 19 ملیاری گەنمی جووتیارانی سلێمانی بکرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەکانمان بەهۆی ئەوەی ئەو بانکەی پارەی گەنمەکەی لێدابەش دەکرێت ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایان دابەش دەکات، بۆیە دابەشکردنی پارەکە دەکەوێتە سبەینێ”.

باسی لەوەشکرد: بڕی 47 ملیار دینار لە پارەی گەنمی جوتیاران ماوە کە پشکی سلێمانییە و دواین بڕە پارەی گەنمی 2024 یە، لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بەتەواوی هەمووی دابەش دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: لە هەولێر و دهۆک پارەی گەنم دابەشکراوە و پڕۆسەکە لە کۆتاییدایە.

چەند زانیارییەکی تر لە بارەی کۆی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم:

سلێمانی (47٫642٫421٫000) چل و حەوت ملیارو شەش سەدو چل و دوو ملیۆن و چوارسەدو بیست و یەک هەزار دینارە.

هەولێر (44٫045٫043٫000) چل و چوار ملیار و چل و پێنج ملیۆن و چل و سێ هەزار دینارە.

دهۆک (34٫165٫533٫000) سی و چوار ملیار و سەدو شەست و پێنج ملیۆن و پێنج سەدو سی و سێ هەزار دینارە.

کۆی گشتی دەکاتە (125٫852٫997٫000) سەدو بیست و پێنج ملیار و هەشت سەدو پەنجاو دوو ملیۆن و نۆسەدو نەوەدو حەوت هەزار دینار.

چەند ڕۆژێكە بەردەوامین لە قسەو گفتوگۆی داكۆكیكارمان بۆ ناردنی ئەم پارەیە لەگەڵ بەڕێزان وەزارەتی بازرگانی عێڕاق و وەزارەتی بازرگانی هەرێم و لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ ماف و موستەحەقاتی برا جوتیارەكانمان لەهەر شوێنێكی كوردستان بەردەوامیمان دەبێت.

هەورامانی: ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی دۆخی دارایی کۆدەبێتەوە
پێت هەورامانی: ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی دۆخی دارایی کۆدەبێتەوە
گەشتیارێک لە گەلی عەلی بەگ هەڵدێرا و گیانی لە دەستدا
دوات گەشتیارێک لە گەلی عەلی بەگ هەڵدێرا و گیانی لە دەستدا
پەیوەنیدر