گەشتیارێک لە گەلی عەلی بەگ هەڵدێرا و گیانی لە دەستدا



گەشتیارێکی شاری بەسرە، لە گەلی عەلی بەگ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران باسی لەوەکرد: نزیکەی کاتژمێر شەشی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، گەشتیارێکی عەرەب لەسەر شاخی کانیماران، لە گەلی عەلی بەگ هەڵدێرا و گیانی لەدەستداوە.

ئاشكراشیكردووە: ئەو گەشتیارە عەرەبە ناوی محەمەد ئەسعەد، خەڵکی شاری بەسرەیە لە دایکبووی ساڵی 1991ـە. لەگەڵ دوو هاوڕێی بەیانیی ئەمڕۆ کە هێشتا خۆر دەرنەکەوتبوو و تاریک بوو، لەسەر ڕێگەی لاداوە و بەهۆیەوە هەڵدێراوە.

لە سلێمانی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت
پێت لە سلێمانی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت
مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە
دوات مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر