مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە



سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە ئەنقەرە و لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەدا پەیوەندییەکانی ھەرێم و تورکیا، ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم و پرسە ناوچەییەکان تاوتوێ بکرێت.

دوایین سەردانی مەسرور بارزانی بۆ تورکیا لە ٢٠ی حوزەیرانی ڕابردوودا بوو و لە ئەنقەرە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

گەشتیارێک لە گەلی عەلی بەگ هەڵدێرا و گیانی لە دەستدا
پێت گەشتیارێک لە گەلی عەلی بەگ هەڵدێرا و گیانی لە دەستدا
هونەر جەمال: تا ڕاگرتنی نەوت مووچە کێشەی نەبوو
دوات هونەر جەمال: تا ڕاگرتنی نەوت مووچە کێشەی نەبوو
پەیوەنیدر