وتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە هەستیان کردووە عێراق نیازی خراپە و تا ڕاگرتنی نەوتیش مووچە لە هەرێمی کوردستاندا کێشەی نەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ڕووداو رایگەیاند، لە مانگی 10ەوە هەستمان کرد عێراق نیازی خراپە و دەیەوێت پارەی مووچە بە تەواوی خەرج نەکات.
ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتێکدا زیاتر لە دوو ترلیۆن و 800 ملیار دیناریان مابوو، بەغداد دەیوت سێ 760 ملیار دیناریی دەنێرم کە دەکاتە دوو ترلیۆن و 200 ملیار دینار و 600 ملیار دینار نەنیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتی دارایی هەرێم داوای سێ ترلیۆنی کردووە نۆ مووچە، بەڵام بەغداد ترلیۆنێک و 800 ملیاری ناردووە.
هونەر جەمال ڕاشیگەیاند، بۆ تەواوکاری خشتەی مووچە و هەندێک بابەتی دیکە شاندی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغداد.
سەبارەت بە داهاتی نەوتیش، وتەبێژەکەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند لە دوای 25ی ئاداری 2023ەوە داهاتی نەوت نەگەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و تا ڕاگرتنی نەوتیش مووچە کێشەی نەبووە و مووچەی 21 مانگیان داوە.
دەربارەی “هەژماری من”یش هونەر جەمال ڕایگەیاند، هەژماری من زۆر کێشەی چارەسەرکردووە و لە سلێمانیش تۆمارکردنی فەرمانبەران بەردەوامە.