ئەمڕۆ 10 وەزارەت مووچەی مانگی 11 وەردەگرن



ئەمڕۆ 10 وەزارەت مووچەی تشرینی دووەمی 2024 وەردەگرن و چارەنووسی مووچەی مانگی 12ش نادیارە.

بە پێی خشتەی وەزارەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی 11ی 2024ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت، پەروەردە، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف وکاروباری ئاینی، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ پلان دانان.

بڕیارە سبەینێ دابەشکردنی مووچە کۆتایی بێت و چارەنووسی مووچەی مانگی 12ش بە نادیاریی دەمینێتەوە، چونکە وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت بەغدا پارەی نەناردووە و وەزارەتی دارایی عێراقیش جەخت دەکاتەوە لەوەی پارە بە تەواوی نێردراوە و دۆسیەی دارایی 2024ش لای ئەوان داخراوە.

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووە
پێت نرخی نەوت زیاتر بەرزبووە
ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست گۆڕانکاری بەسەردا هات
دوات ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست گۆڕانکاری بەسەردا هات
پەیوەنیدر