ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست گۆڕانکاری بەسەردا هات



هەرچەندە بڕیاربوو سبەینێ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیش دابەش بکرێت، بەڵام گۆڕانکاری بەسەردا هات.

ئەمشەو وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە دابینکردنی پارەی مووچەی ئەو مامۆستایانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە.

دوێنێ کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەخۆرانی وەزارەتی پەروەردە، لە هەفتەی داهاتوودا شایستەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی مانگەکانی تەممووز و ئابی ساڵی 2024ی بۆ مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت.

بەر لە کۆتایی ساڵی 2024 شایستەی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی دابەشکرا.

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان نزیکەی 38 هەزار مامۆستایە و کۆی مووچەی مانگانەیان نزیکەی 19 ملیار دینارە، مووچەی مانگانەی هەر گرێبەستێک لەنێوان 400 – 500 هەزارە دینارە.

ئەمڕۆ 10 وەزارەت مووچەی مانگی 11 وەردەگرن
پێت ئەمڕۆ 10 وەزارەت مووچەی مانگی 11 وەردەگرن
مەسرور بارزانی دەچێتە تورکیا
دوات مەسرور بارزانی دەچێتە تورکیا
پەیوەنیدر