حکومەتی هەرێم بڕیارێکی بۆ بەشێک لە فەرمانبەران دەرکرد کە لەدوای دەوام کار دەکەن و دەڵێت” فەرمانبەرانی حکومەت لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان دوردەخرێنەوە”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بڵاویکردەوە، بەمەبەستی دەستخستنی هەلی کار بۆ دەرچووانی دانەمەزراو پێویستە فەرمانبەرانی حکومەت لە پرۆژەکان دوربخرێنەوە.
بەپێی نووسراوێک کە ئاڕاستەی سەرجەم کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان کراوە، سەرجەم پرۆژەکان ئاگادار کراونەتەوە، کە بەزوترین کات ناوی تەواوی کارمەندەکانیان ئاراستەی وەربەرهێنان بکەن بۆ کاری پێویست .
بەپێی نووسراوەکە، ئاماژە بەنوسراوی ژمارە ( 18) و پاڵپشت بەیاداشتی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێکردن و هەڵسەنگاندن و مۆڵەتدان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، تێبینی ئەوە کراوە کە فەرمانبەری میری هەیە وەك ( ئەندازیار و کارگێڕی )نوێنەری کۆمپانیاو وەبەرهێنن لەناو پرۆژەکاندان ئەمیش پێچەوانەی یاسایەو نابێ فەرمانبەری میری لەیەك کاتدا دوو کاری جیاوازی هەبێ
دەقی نووساروەکە: