نرخی زێڕ 30 دۆلار بەرزبووەوە



نرخی زێڕ بەپێی دۆخی ئابووری و ئاڵۆزییەكانی جیهان ناجێگیرە و لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە 30 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك بەرزبۆتەوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی تۆماركردووە و نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتە 2639 دۆلار و بەوەش 30 دۆلاری چۆتەسەر.

ڕاشیگەیاند، ئۆنسەی زێڕ بۆ ئەم هەفتەیە لە هێڵی 2639 دۆلار پاڵپشتی بەرزبوونەوەی دەست پێ دەکات بە ئامانجی گەیشتن بە 2658 دۆلار و پاشان 2678 دۆلار.

ڕوونیشی كردەوە، سیناریۆی بەرزبوون لاواز دەبێت کاتێک لە ژێر هێڵی 2629 دۆلار جێگربێت.

وتیشی، “ئەمڕۆ نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 گەیشتۆتە 647 هەزار دینار و عەیاری 21 گەیشتۆتە 567 هەزار دینار و عەیاری 18 بە 487 هەزار دینارە”.

ئێران لەبارەی حەشدی شەعبی بڕیاریدا
پێت ئێران لەبارەی حەشدی شەعبی بڕیاریدا
ژیان و مەرگی حکومەت
دوات ژیان و مەرگی حکومەت
پەیوەنیدر