ژیان و مەرگی حکومەت



*بەكر حەمەسدیق
لەکاتێکدا کەرۆژانە هەواڵی مەرگ دەبیسین، بەوئەندازەیە هەواڵی لەداییکبون نابیسین، لەوانەیە چەند هۆیەکی هەبێت، بۆنمونە سەختی مەرگەکە یان ناوداریی مردوەکە یا خزمایەتی و هاوڕێیەتی لەگەل مردوەکەدا. لەراستیدا بەپێی یاسای هاوسەنگی ژیان چەند کەس دەمرێ بەهەمان ئەندازەو زیاتریش لەدایکبون هەیە، ئەوەش هاوسەنگی ژیانی پاراستوە و هەست بەگەورەیی کۆستەکە ناکەین.

جابفەرمون ئەو یاسایە بەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ بکەین. بۆ نمونە ئەگەر تەمەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەنجا ساڵ بێت زیاتر لەنیوەی رۆشتوە و هەست بەخۆی ناکات کەبەرە و پاییزی تەمەن دەڕوات، رۆژانە لەفەرمانگەکانی ئەم حکومەتەدا فەرمانەبەر دەمرن یا خانەنشین دەبن ،هەردوکیان بۆ حکومەت حوکمی مەرگیان هەیە چونکە لەدەرەوەی کاردان _هیوای تەمەن درێژیی بۆ خانەنشینان دەخوازم_ لەبەرامبەردا هەرچی لەدایک دەبێ جێگەیان پر ناکاتەوە، ئەوانەش شایستەی دامەزراندنن ، دانامەزرێن،کەواتە بەپێی ئەم هاوکێشەیە لەماوەی کەمتر لە(١٥ )ساڵی داهاتوودا حکومەتی هەرێم ئاشبەتاڵی لێدەکات بێ ئەوەی کەسێکی ناڕازیی پێی بڵێ : بروخێ. چونکە ژیانی تێدا نامێنێت.

ڕەگی ژیانی حکومەت فەرمانبەرەکانن، کەئەوان دەرچون، لەوکاتدا دەبێ بەدەم بڵێین، خواشیفات بدات، بەدڵیش حەزبکەین ئەوکەوڵەمان لەکۆل بێتەوە .
سیحەتتان باشە حکومەت؟

*پارێزەر

 

نرخی زێڕ 30 دۆلار بەرزبووەوە
پێت نرخی زێڕ 30 دۆلار بەرزبووەوە
بەچیدا بزانیت منداڵەكەت قسەی دواكەوتووە؟
دوات بەچیدا بزانیت منداڵەكەت قسەی دواكەوتووە؟
پەیوەنیدر