مەسعود بارزانی نێوەندگیری لە سووریا دەکات



سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نێوەندگیری لەنێوان کورد و دەسەڵاتی ئێستای سووریا دەکات و بڕیاریشە بەم نزیکانە نێچیرڤان بارزانی سەردانی دیمەشق بکات.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندوە، مەسعود بەرزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات ئەمڕۆ 6ـی کانوونی دووەم، سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، هەوڵی نێوەندگیری لە نێوان کوردانی سووریا و ئیدارەی نوێی دیمەشق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع دەدات.

ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندووە، ئامانج لەو نێوەندگیرییە ئەوەیە بەم نزیکانە دیالۆگ لەنێوان کورد و شەرع ئەنجام بدرێت، بەو پێیەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر شاندێکی هەسەدە لەگەڵ سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا کۆبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا،”زانیاری هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی سووریا بکات بەمەرجێک سەردانەکە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بگرێتەوە، بۆ ئەوەی دیدگاکانی نێوان هەردوولا نزیک بکرێتەوە”.

جێگای سەرنجە، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا، ئەحمەد شەرع، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ سەرکردایەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) کۆبۆوە و ڕێکەوتن لەسەر گرنگیدان بە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و بەردەوامی کۆبوونەوەکان بۆ ئاشتی لە سووریا.

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕامی عەبدولڕەحمان، دووپاتی کردەوە کە کۆبوونەوەکە لە نێوان شەرع و فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، مەزلوم عەبدی، لە فڕۆکەخانەی سەربازی دومەیر کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی پایتەخت ئەنجامدراوە، هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕوونیکردەوە، “کۆبوونەوەکە دانوستان نەبوو، بەڵکو لە چوارچێوەی یەکەم بینین و یەکەم دیدار بووە”.

داودئۆغڵو: پێویستە کورد لە تورکیا مافیان پارێزراو بێت
پێت داودئۆغڵو: پێویستە کورد لە تورکیا مافیان پارێزراو بێت
سەدر دوا هۆشداری بە گرووپە چەکدارەکان دا
دوات سەدر دوا هۆشداری بە گرووپە چەکدارەکان دا
پەیوەنیدر