نوێنەرانی ئیمراڵی لەگەڵ داودئۆغڵو و گولەر کۆبۆوە



شاندی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی گشتیی پارتی ئایندە، ئەحمەد داودئۆغڵو کۆبووەوە.

شاندەکەی دەم پارتی کە پێکهاتبوو لە هەریەک لە پەرلەمانتاری وان، پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر و ئەحمەد تورک سەردانی ناوەندی گشتیی پارتی ئایندەیان کرد.

کۆبوونەوەکە کە بە داخراوی بەڕووی ڕاگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو، نزیکەی یەک کاتژمێر و 15 خولەکی خایاند.

دوای کۆبوونەوەکە پەرلەمانتاری دەم پارتی سورەیا ئۆندەر بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و، ڕایگەیاند: “لە چوارچێوەی ئەو کۆبوونەوانەی بەڕێوەیان دەبەین ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی گشتیی پارتی ئایندە، ئەحمەد داودئۆغڵو کۆبووینەوە کە لە پرۆسەی پێشوودا بەیەکەوە کارمان کرد.

ڕاشیگەیاند، کەمێک ئەزموونی ڕابردوومان باس کرد، ئەو زانیاریانەی هەمانبوو، لەبەر ڕۆشنایی دۆخی نوێ، و پاش سەردانی هاوسەرۆکی پێشووی گشتیی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش ڕوونکردنەوەیەکی گشتگیر بڵاودەکەنەوە.

هاوکات هەرئەمڕۆ نوێنەرانی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی، عەبدوڵڵا گولەر کۆبۆوە.

تمەنی ئێرانی و لیرەی سووری بەرزبوونەوە
پێت تمەنی ئێرانی و لیرەی سووری بەرزبوونەوە
ماكرۆن: پشت لە شەڕڤانانی كورد ناكەین
دوات ماكرۆن: پشت لە شەڕڤانانی كورد ناكەین
پەیوەنیدر