ماكرۆن: پشت لە شەڕڤانانی كورد ناكەین



سەرۆکی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت ، وڵاتەکەی پشت لە شەڕڤانانی ئازادی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ناکات و دەشڵێت: نابێت وڵاتانی ڕۆژئاوا “ساویلکە بن” لەبارەی دەسەڵاتی نوێ لە سووریا.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە وتەیەکیدا بۆ باڵیۆزەکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد، “پێویستە ساویلکانە مامەڵە لەگەڵ گۆڕانی ڕژێم لە سووریا نەکەین.”

دەربارەی شەڕڤانانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان وتی، “فەڕەنسا پشت لە جەنگاوەرانی ئازادی وەکو کورد ناکات، کە شەڕی دژی گرووپە توندڕەوەكان لە سووریا دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “فەرەنسا لە پرۆسەی دوورمەودای ڕاگوزەری سووریادا یاوەر دەبێت تاوەکو سووریایەکی ئازاد و سەروەر کە ڕێز لە فرەچەشنی نەتەوەیی و سیاسی و تائیفی خۆی بگرێت؛ دابمەزرێنرێت”.

لە مانگی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئۆپۆزسیۆنە چەكدارەكانی سووریاوە بە سەركردایەتی “ئەحمەد شەرع” و فەرماندەی هێزەكانی تەحریر شام، ڕژێمی بەشار ئەسەدیان ڕووخاند و كۆتاییان بە دەسەڵاتەكەی هێنا، بەڵام لە ئێستادا بەشێك لە گروووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا شەڕ دژی ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و هێزە كوردییەكان بە سەرۆكایەتی “هەسەدە” دەكەن.

نوێنەرانی ئیمراڵی لەگەڵ داودئۆغڵو و گولەر کۆبۆوە
پێت نوێنەرانی ئیمراڵی لەگەڵ داودئۆغڵو و گولەر کۆبۆوە
دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەرکرد
دوات دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەرکرد
پەیوەنیدر