ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر 500 زەوی دیکەی سندوقی و گوند کرا



لە هەولێر 500 ڕێگەپێدانى دیکە ڕادەستى خاوەنەکانیان کرا و تائێستاش نۆ هەزار هاووڵاتی سوودمەند بوون لە ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو لەسەر زەوى سندووقى و حەرەمى گوند.

ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندوقییەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، لە چوارچێوەى پڕۆسەى ڕادەستکردنى ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقی، لەڕێورەسمێکدا لە دیوانى پارێزگا، 500 ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرد.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕێورەسمەکەدا ڕایگەیاند، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرجەم قائیمقامیەتى و شارەوانى و فەرمانگەکانى دیکەى خزمەتگوزاریى سنوورى پارێزگاى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى پارێزگا بۆ ڕاییکردنى دۆسیەکانى خاوەن زەوییە سندووقیەکان و ئەنجامدانى کارەکان، ئاماژەى بەوەدا کە بابەتى زەوى سندووقى بەشێکى دیکەیە لە خزمەتگوزارییەکان، کە لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەستى پێکراوە و ڕایگەیاند: ” بۆیە بە بەناوى خۆمان و بەناوى ئێوەوە سوپاسى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندی هەژاران و کەمدەرامەتان، ئومێدى دەکەین ئێوەش لە زووترین کاتدا بتوانن دەست بە دروستکردنى خانووەکانتان بکەن و ببن بە خاوەنى خانووى خۆتان”.

پارێزگای هەولیر ئەوەشی خستەڕوو کە لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون، بڕیارى تەملیککردن و مۆڵەتپێدان بۆ دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقى دراوە و تاوەکو ئێستاش نۆ هەزار هاووڵاتیی لەو بڕیارە سوودمەند بوون پڕۆسەکەش بەردەوامە و ژمارەیەکی زۆر مامەڵەى دیکەش ماوە لەلای لیژنەى پارێزگا.

دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەرکرد
پێت دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەرکرد
خانەنشینانی پێش 2014 مووچەیان بە هاوتاکراوی وەرگرت
دوات خانەنشینانی پێش 2014 مووچەیان بە هاوتاکراوی وەرگرت
پەیوەنیدر