بەشدار حەسەن، پارێزەری سلێمان ئەحمەد ڕایگەیاند، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، تۆمەتەکانی سەر ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی هەڵگرت و بڕیاری ئیفراجکردنی (ئازادکردنی) دا.
کەمێک پێش ئێستا، بەشدار حەسەن، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، لەبارەی هەڵگرتنی تۆمەتەکانی سەر سلێمان ئەحمەد زانیاریی نوێی ئاشکرا کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو پارێزەرە، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، تۆمەتەکانی سەر ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی هەڵگرتووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دادگای بڕیاری ئیفراجکردنی (ئازادکردن)ـی داوە.
سلێمان ئەحمەد پێشتر سزای زیندانیکردنی سێ ساڵی بۆ دەرچووبوو، کە لە مانگی 10ی 2023ـەوە لەلایەن ئاسایشی دهۆک لە دەروازی فیشخاپور دەستگیرکراوە.
سەرەڕای ئەوەش دەستگیرکردنەکەی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و چەند وڵاتێکی دیکەش.