بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، زیاتر لە 41 هەزار کارمەند دەگرێتەوە.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانن و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە دابەشبکرێت.
وتیشی: “پارەکە لە چەند بانکێک دابەشدەکرێت و ئەوەش کاتی پێویستە”.
ڕوونیشیکردەوە: ئەو کارمەندانە ژمارەیان 41 هەزار کەسە و بەپێی بڕیاری کۆمسیۆن، بڕی 150 هەزار دینار دەدرێت بەوانەی فەرمانبەرن و بەشداریی پرۆسەی دەنگدانیان کردووە وەک کارمەندی کۆمسیۆن، هەروەها دەرچووانی دانەمەزراو و خوێندکارانیش بڕی 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
لە 20ی تشرینی یەکەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا و پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد، بەڵام تا ئێستا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردراوە.